دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید ساڵح زراری دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ساڵح زراری کرد و رایگەیاند: شەهید عەقید ساڵح زراری، پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و لە بنەماڵەیەکی خەباتکار و نیشتمانپەروەر بوو.

لە پرسەنامەی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شەهید عەقید ساڵح فەتتاح زراری، فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەم و هاوبەشی خەمیانم”.

مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە: “شەهید عەقید ساڵح زراری، پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و لە بنەماڵەیەکی خەباتکار و نیشتمانپەروەر بوو . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت”.