دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە زنجیرەک بۆردومانی تورکیا بۆ سەر پێگەکەکانی پەکەکە لە سنووری هەولێر و دهۆک 13 چەکدار کوژران و بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی رابردوو 25ی تشرینی یەکەمی 2023، لە زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، 9 چەکداری پەکەکە کوژران.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لایەکی دیکەوە هەر شەوی رابردوو فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، چەند پێگەیەکی پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد و، بەهۆیەوە چەکدارێک کوژراو و 3 چەکداری دیکەش بریندار بوون.