پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەی شاخاویی نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  30 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى

دهۆک : 28  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى

سۆران :  27  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  32  پلەى سیلیزى