لە روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستاندا هاتووه: ئەنجوومەنى باڵاى فەتواى یه‌كێتی زانایانى ئایینى ئیسلامى کوردستان، لە رۆژى 24/10/2023 فەتوایەکی بڵاوکردووه‌ته‌وه کە ئەنجوومەن بە كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی پێیانوابووە وه‌رگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه) له‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه، حه‌رامه و پێویسته پارێزه‌ران وه‌رینه‌گرن، با دادگاش دیاری بكات و پێی بدات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمە لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، پێمانوایە لەیەک تێنەگەیشتن هەیە و پرسیارەکە وەک خۆى و بە تەواوى لایەنەکانى ئەنجوومەنى فەتوا نەگەیشتووە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ماندووبوونى پارێزەرایەتیى بە گوێرەى یاسای پارێزەرایەتیى و یاسا بەرکارەکان دیاریكراوە، کە لە سەرچاوەى شەریعەتى ئیسلامی و عورفى کۆمەڵگه‌ى کوردەوارییى و ياساكانى هاوشێوەى پارێزەرایەتیى وڵاتانى ئیسلامییەوە هاتووە، کە زۆرینەى موسڵمانن و پابەندن بە پرنسیپەکانى ئیسلامەوە.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان دواجار رایگه‌یاند، لە رۆژانى داهاتوو لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و ئەنجوومەنى فەتوا لەسەر هێڵ دەبین و بابەتەکەیان بە تەواوى بۆ روون دەکەینەوە و بەرچاوروونیان لەمبارەیەوە پێ ڕادەگەیەنین .