وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی كاندیدانی ده‌رچوو بۆ خوێندنی باڵا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاودەکاتەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی كاندیدانی ده‌رچوو بۆ خوێندنی باڵا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ رادەگەیەنێت و دووپاتیدەکاتەوە، “دوای چاوپێكه‌وتن و كێبڕكێیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ ناوه‌كان دیاریكراون”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئۆکتۆبەری 2023، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ناوی كاندیدانی ده‌رچوو بۆ خوێندنی باڵا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ فه‌رمانبه‌ر، ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوکردەوە.

وه‌زاره‌تەکە دەڵێت، له‌ دوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ گشت پێشكه‌شكارانی خوێندنی باڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خاڵی به‌ده‌ستهاتوو، به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پاش “كێبڕكێیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌” ناوی كاندیدان بۆ خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ دیاریكراون.

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌ر پێشكه‌شكارێك گله‌یی و گازانده‌ی هه‌یه‌ ده‌توانێت تانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت به‌ به‌شی دیراسات له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ زووترین كات و تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (30/10/2023 ) دوا كاته‌ بۆ وه‌رگرتنی تانه‌كان.

1. ناوی ده‌رچووانی خوێندنی دكتۆرا: بۆ بینی ناوەکان ئەم لینکە کلیک بکە لیستی دەرچوان بۆ خوێندنی دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات

2. ناوی ده‌رچووانی خوێندنی ماسته‌ر: بۆ بینی ناوەکان ئەم لینکە کلیک بکە لیستی ناوی ده‌رچووانی خوێندنی ماسته‌ر