چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

هاتووچۆی هەولێر سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بە مەبەستی پابەندکردنی شوفێران بەڕۆیشتن بەخێرایی دیاریکراو لەسەر ڕێگای (هەولێر ،پیرمام) ، کەئەوپەڕی خێرایی 100کم بۆسالۆنەکان و80کم بۆبارهەلگرەکانە،جگە لەناوتونێل کەئەوپەڕی خێرایی 70کم لەکاتژمێرێکە، وە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەو ڕێگایە، لەبەرواری ئەمڕۆ 2023/10/25یە،تاکو رۆژی2023/11/1کاتژمێر12ی شەو، سەرجەم کامیرەکانی خاڵ بۆخاڵ بە درێژایی ڕێگایەکە لەبازگەی هەولێر تاکو پشت تونێلی پیرمام بەکاردەخرێت وەکو (تاقیکردنەوە)،وە لەدوای ئەوبەڕوارە واتالە2023/11/2کامیرەکان سەرپێچیەکان تۆماردەکەن،بۆیە داوا لە هەموان دەکەین بۆ پاراستنی خۆیان و ئازیزانیان و سەروماڵیان، پابەندی ڕۆیشتن بن بەخێرایی دیاریکراو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
2023/10/25