پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سلێمانی.. ئاگر لە كارگەیەكی قیر كەوتەوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە كارگەیەكی قیر لەسەر رێگای سلێمانی-دەربەندیخان لەنزیك عەربەت كەوتەوە، بەوهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەك برینداریشی لێكەوتەوە.
 سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 4:45 خوولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمەكانیان لەكەوتنەوەی ئاگرێك لەكارگەیەكی قیر لەسەر رێگەی نێوان عەربەت-دەربەندیخان ئاگاداركرانەوە. 
ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانیان سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن و هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی رێگری بكەن لەزیاتر تەشەنەسەندنی ئاگرەكە و فراوانبونی.