سەرۆكی حكومەت قوتابخانە و باخچەی منداڵانی هیوا سیتی دەكاتەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئۆکتۆبەری 2023، کاتژمێر 09:30 خولەک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر دەکاتەوە.

هەردوو قوتابخانەی بنەڕەتی ماجیدی و باخچەی منداڵانی ماجیدی، لەسەر رووبەڕی 15000 مەتر دووجا دروستکراون بە گوژمەی نزیکەی (5،000،000) پێنج ملیار دینار و پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە دەکرێت. خوێندن لە قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی بە زمانی ئینگلیزی دەبێت بە شێوەیەکی سەردەمیانە.

قوتابخانەی بنەڕەتی ماجیدی

– لەسەر رووبەری 7500 مەتردووجا دروستکراوە.

– لە دوو نهۆم پێکدێت.

– لە 18 پۆلی خوێندن پێکدێت کە وانەکان لە رێگەی تەکنۆلۆژیای سەردەم بەبوونی (سمارت بۆرد)ـی پێشکەوتوو دەگوترێنەوە.

– بوونی کافتریا و خواردنگەی پێشکەوتوو بۆ قوتابیان.

– بوونی ژووری تاقیگەی زانستی بە سەرجەم پێداویستییەکانەوە.

– بوونی تاقیگەی کۆمپیوتەر بۆ فێرکردنی قوتابییان.

– ژووری تایبەت بە وێنەکێشان.

– بوونی هۆڵی کۆنفرانس، کۆبوونەوە و چالاکییەکان بە سەرجەم پێداویستی و سیستەمی دەنگی.

– بوونی یاریگەی وەرزشی و گۆڕەپانێکی فراوان و سەوزایی.

– ئەم باڵەخانەیە دروستکراوە بە نەخشەیەکی ئەندازەیی و سەردەمیانە کە بە شێوازێک لە کۆنکریت و شیش دروستکراوە و، ڕەچاوی سەلامەتی و دژەساردی و گەرمی و دەنگ کراوە بەهۆی رووپۆشی باڵەخانەکە.

– بوونی سیستەمی ساردی و گەرمی لە سەرجەم پۆل و هۆڵەکان.

– بوونی کامێرای چاودێری لە سەرجەم هۆڵ، پۆڵ و گۆڕەپانەکان و لەگەڵ سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئاگر و ئاگرکوژرانەوە.

باخچەی منداڵانی ماجیدی

– لەسەر رووبەری 7500 مەتر دووجا دروستکراوە.

– پێکهاتووە لە 8 پۆلی خوێندن بەسەرجەم پێداویستییەکانی فێرکردن.

– بوونی ژووری تایبەت بە هونەرو وێنەکێشان.

– بوونی ژووری میوزیک و چالاکی سروود و گۆرانی.

– بوونی ژوووری تایبەت بە چیرۆک و پێشکەشکردنی شانۆ.

– ژووری سینەما بۆ نیشاندانی فیلمی تایبەت بە منداڵان.

– بوونی شوێنی یاریکردنی منداڵان لە ژوورەوە.

– گۆڕەپانی یاریکردنی منداڵان و باخچە.

– بوونی خواردنگە و شوێنی نان خواردنی منداڵان.

– ئەم باڵەخانەیە بەشێوازێکی ئەندازەیی سەردەمیانە و پێشکەوتوو دروستکراوە.

– رەچاوی دژە ساردی و گەرمی و دەنگ و ژاوەژاو کراوە، بەهۆی رووپۆشی باڵەخانەکە.

– بوونی سیستەمی ساردی و گەرمی لەسەرجەم ژوورەکان.

– رەچاوی سەلامەتی تەواو کراوە لەم باڵەخانەیە -لەگەڵ سیستەمی ئاگادارکردنەوەی ئاگر کوژێنەوە.