بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی سێیەمی دەرچووانی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

رۆژی سێشەممە (24ـی تشرینی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی سێیەمی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر، 420 خوێندکار بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرن لە پسپۆرییە جیاوازەکانی زانکۆکە.

زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر لە ساڵی 2015 دامەزراوە و لە حەوت کۆلیژ و 11 بەشی زانستی پێکهاتووە.

هەروەها رۆژی (20ـی ئەیلوولی 2023) لەلایەن کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشنەوە کتێبخانەی ڤیژن لەنێوە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر کە نزیکەی 20 هەزار ناونیشانی کتێب لە خۆدەگرێت، کە کتێبخانەکە نۆ ژووری خزمەتگوزاری و هۆڵێکی کۆبوونەوەی تێدایە کە جێگەی 180 کەسی تێدا دەبێتەوە و کتێبخانەکەش بەگشتی توانای لەخۆگرتنی 600 کەسی هەیە.