چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

عەنکاوە..چاندنى 500 دار و فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی لە دەورووبەری شەقامی 120 مەترى خێرا

ئەمڕو دووشەممە، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونى رامی نوری عودیش، قایمقامی قەزای عەنکاوا و بەڕێوەبەرى شارەوانی عەنکاوا و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى ئیدارى ناوچەکە، دەستکرا بە قۆناغی دووەمى پڕۆسەى چاندنى 500 دار و فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی لە دەورووبەری شەقامی 120 مەترى خێرا لە سنوورى قەزایی عەنکاوا.

جێگەى باسە، لە قۆناغى یەکەمى ئەم هەڵمەتەتدا 1000 نەمام بە درێژایی شەقامی 120مەترى خێرا چێندرا و وابڕیاریشە قۆناغى سێیەمى هەڵمەتەکە لەمنزیکانە دەست پێبکات، مەبەستیش لە ئەنجامدانى ئەو هەڵمەتانە فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی و دروست کردنی پەرژینی سەوزییە بۆ شارى هەولێر.