پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/10/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق، پێشوازى له به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵيۆزى پاكستان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به به‌ڕێز باڵيۆزى پاكستان كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى پاكستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه، به‌ڕێز باڵيۆزى پاكستان، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا، باس له دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه كرا.