کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 10ـی 2023 ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور و هەندێجار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ  ( 10 –  15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با گۆڕاو دەبێت، هەروەها مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت. 

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری هەرێمی کوردستان ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ   ( 10 –  15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەی با گۆڕاو دەبێت، مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10  ) کیلۆمەتر دەبێت. 

کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

هەولێر:  29 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى

دهۆک: 28  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى

سۆران : 27  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  32  پلەى سیلیزى