سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرتەقەکەرێکی دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “ئەو کەسەی بە هەڕەمەکی تەقەی دەکرد و دەیگوت هیچ هێزێک ناتوانێ دەستگیرم بکات، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە، دابینکردنی ئارامی هەولێر و دەوروبەری ئەرکی سەرشانمانە، هەرکەسێک کارێکی نایاسایی بکات، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت، چونکە هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نیە.”