بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڕوودانی لافاو کۆڕنیشی هەولێر کۆنکرێت دەکرێت

ئەمڕۆ شەممە 21ـی 10ـی 2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بە گوژمەی زیاتر لە (2 ملیار و 59 ملیۆن و 900 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پارێزگا، پڕۆژەی ڕێکخستنەوە و خاوێنکردنەوە و فراوانکردن و کۆنکرێتکردنی کۆڕنیش، جێبەجێ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتر هاووڵاتییان و لەپێناو کەمکردنەوەى مەترسی ڕوودان و ڕێگەگرتن لە دروستبوونى لافاو و ئامادەکارى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو بەهۆى گۆڕانى کەشوهەوا، بە گوژمەی (2 ملیار و 59 ملیۆن و 900 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێکخستنەوە و خاوێنکردنەوە و فراوانکردن و کۆنکرێتکردنی کۆڕنیش لە سەرەتای شەقامی کەسنەزانەوە کرا.

پارێزگاری هەولێر هەر لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (150) ڕۆژ دەبێت.