لەساڵی 2023 بەگوژمەی (6 ملیار و 291 ملیۆن و 986 هەزار دینار ) 29 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەر داهاتی( 15٪)ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەخرێتە بواری جێبەجێکردن

لە پێناو ئاوەدانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ شاری هەولێر لە ڕێگای بەشی هونەری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چەندین کارو پڕۆژەی خراوەتە بواری جێ بەجێکردنەوە و هەروەها دەرخستەی بۆ چەند پڕۆژەیەکی دیکە کراوە لە ئێستادا کار لەسەر جێبەجێکردنیان دەکرێت کە لەسەر داهاتی ۱٥٪ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرە .

لە نێو پڕۆژەکاندا تێکڕای ئەو پڕۆژانەی جێ بەجێ کراون لەسەر داهاتی ۱٥٪ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بریتیە لە ١٥ پرۆژە بە گوژمەی ١٫٦١٩٫٤٧٣٫٧٥٠ (تەنها یەک ملیار و شەش سەد و نۆزدە ملیۆن و چوار سەد و حەفتاو سێ هەزار و حەفت سەد و پەنجا دینار ) ….

وە کۆی گشتی ئەم پڕۆژانەش کە لە ئێستادا لە ژێر جێبەجرکردندایە لەسەر داهاتی ١٥٪ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بریتیە لە ٤ پرۆژە بە گوژمەی ٧٣٧٫٣٥٠٫٢٥٠ (تەنها حەفت سەد و سی و حەفت ملیۆن و سێ سەد و پەنجا هەزار و دوو سەد و پەنجا)دینار .بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەمشێوەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە …

١-کۆنکریت کردنی چەند شەقامێک لە گوندی گردە ڕەشەی گەورە.

٢-دروستکردنی ڕێڕەوی نابینا لە شەقامی شارەوانی تاوەکو چوار ڕیانی نیشتیمان و وە شۆستەی شەقامی بازاڕی سیروان تاوەکو چوار ڕیانی شێخی چۆلی و شۆستەی پارکی شار و قەیسەری و قەڵا و شەقامی باتا

٣- دروستکردنەوەو چاککردنەوەی شەقامی سەرەکی شاری زیلان نزیک بەنزینخانەی شێر.

٤-نۆژەنکردنەوە و کۆنکریت کردنی شەقامێک لە گەڕەکی ئازادی نزیک مزگەوتی حاجی عبدە.

هەروەها سەبارەت بەو کارو پڕۆژانەی لەسەر داهاتی ١٥٪ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە لە تەندەرینگە کۆی گشتی گوژمەی ١٤ پرۆژەیە بە گوژمەی ٣٫٩٣٥٫١٦٢٫٠٠٠ ( تەنها سێ ملیار و نۆسەد و سی و پێنج ملیۆن و سەد و شەست و دوو هەزار دینار) .بەمشێوەیە لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە …

١ – دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێک لە گوندی تورەق .

۲- دروستکردن و قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی توڕەق پشت قوتابخانەی ڕوانین .

٣- قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گوندی کەلەکین.

٤- دروست کردنی برگەی ماوە لە لووپ و ڕەمپە و بەشێک لە شەقامی (١٢٠)م لە چوار ڕیانی مەخمور.

٥- دروستکردنی پارکێک لە گەڕەکی ژیان .

٦- نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێت کردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی خانزاد بەرامبەر وەزارەتی کارەبا لە سنوری شارەوانی سێ .

۷ – دروستکردن و کۆنکرێت کردنی (٣) کۆڵان لە گەڕەکی مامزاوە .

٨- چاککردنەوەی پەرژین لە ناو پارکی سامی عبدالرحمن .

٩- قیرتاوکردنی (٣) شەقام لە گەڕەکی فەرمانبەران نزیک مزگەوتی بڕواداران .

١٠ – قیرتاوکردنی شەقامێکی (٢٠)م له گەڕەکی زیلان نزیک ئاسایشی زیلان.

١١ – نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامێکی (٣٠)م لە گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک مزگەوتی حاجی قادر بەگ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ .

١٢ – قیرتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆ له گەڕەکی نازناز.

۱۳- نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێت کردنی پێنج شەقام لە گەڕەکی ئیسکان نزیک قوتابخانەی تەوەر.

١٤- نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێت کردنی چوار شەقام لە گەڕەکی ئیسکان نزیک قوتابخانەی کارۆخ.