بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و سەرۆكی كۆمەڵەی بانكە ئەهلییەكان كۆنفرانسی دەرفەتەكانی گەشەكردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ شەممە 21-10-2023 لە شاری هەولێر بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عەلی عەلاق ،پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و وەدی ئەلحەنزەل، سەرۆكی كۆمەڵەی بانكە ئەهلییەكان و ژمارەیەك بانكی وڵاتانی عەرەبی ، كۆنفرانسی دەرفەتەكانی گەشەكردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەدەچێت .
شایانی باسە بۆ ئەم مەبەستە ، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو عەلی عەلاق ،پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ،گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
previous post
next post