پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: تا ئێستا 19 ملیۆن لیتر نەوتی سپیمان بەسەر هاووڵاتییان دابەشکردووە

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 19 ملیۆن لیتر نەوتی سپییان بەسەر 94 هەزار خێزانی ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردووە.

هەینی (20ـی تشرینی یەکەمی 2023) فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا 94 هەزار خێزانی ناوچە شاخاوییەکان، نەوتیان وەرگرتووە و پرۆسەکەش بەردەوامی دەبێت.

پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردبووەوە، پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکان زوو دەستی پێکرد و پرۆسەکەش تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردبووەوە، پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکان زوو دەستی پێکرد و پرۆسەکەش تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە (4ـی تشرینی یەکەمی 2023)، لەمیانەی راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکرد و لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، بودجەی پرۆسی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان بۆ زستانی ئەمساڵ، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە، هەر خێزانێک 200 لیتری نەوتی سپی لە بەرامبەر 100 هەزار دینار وەردەگرێت