پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له‌ كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له‌ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له‌ عيرفان عه‌بدولعه‌زيز كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له‌ كوردستان / عێراق و هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزيان به‌ ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ عيرفان عه‌بدولعه‌زيز و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى خواست و لاى‌ خۆيه‌وه‌ ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له‌ كوردستان / عێراق، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييان ده‌ربڕى.