له شنگال مەراسیمی دانانی مینۆمێنتی جینۆسایدی شەهیدانی ئێزیدی بهڕێوهچوو، كه دكتۆر دیندار زێباری رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكان، به نوێنهرایهتی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی بهشداری مهراسیمهكه بوو.
به گوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهی رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكان، دكتۆر دیندار زێباری گوتاری سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی خوێندهوه، تێیدا ئاماژهی بهوهكرد، دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان، کە ئێزیدییەکان و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان تێیدا دەژیان، گەورەترین پێشێلکاریی ماف و بنەماکانی مرۆڤیان ئەنجامدا.
ههروهها راشیگهیاند، لە ساڵانی رابردوو هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ یارمەتیدانی ئێزدییەکان، وەک دامەزراندنی لیژنەیەکی وەزاری بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، پەرلەمانی هەرێم تاوانەکانی بە جینۆساید ناساند، دۆکیۆمێنت و ئامادەکردنی دۆسییەی تاوانەکانی داعش تا ئێستا (5,170) کەیس تۆمارکراون، و زیاتر لە (2,324) کەیس تەواو بوون، دامەزراندنی لیژنەیەک بۆ رزگارکردنی ئەوانەی لەلایەن تیرۆریستانەوە رفێنراون تا 15ی ئایاری 2023 توانراوە (3562) کەس رزگاربکرێن، لەوانە (1215) ئافرەت و (339) پیاو، (1051) کچ، (956) کوڕ، و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی بە زیاتر لە (1546) رزگارکراون.
ئەوەشی دووپاتکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئەرشیڤکردن و بەڵگەنامەی تاوانەکان حکومەتی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد (3950) فایلی ئەرشیڤ کردووە ، کە پێکدێت لە (365.021) لاپەرە و داوامان لە یونیتاد کردووە کە لە پرۆژەی دامەزراندنی پسپۆڕانی نیشتمانی پشت بە خەڵکی شنگال و دەوروبەری ببەسترێت.
سەبارەت بە دادگایی کردنی تیرۆریستانی داعشیش گوتی: هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی یونیتاد پرۆژەی یاسایەکی ئامادە کردبوو بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتمەند بۆ تاوانەکانی داعش، کە گشت پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی لە خۆ گرتبوو، چەندین جار ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی یونیتاد لە راپۆرتەکانی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ستایشی رۆڵی بەڕێز مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردبوو بۆ هەوڵەکانی و پاڵپشتی خۆیشی بۆ بابەتەکە دەربڕی بوو، بەڵام دادگای باڵای ئیتحادی پڕۆژە
له مەراسیمەكهدا نوێنەرانی سەرۆکی حکومەتی ئیتحادی، ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزیدی، ژمارەیەک وەزیرانی حکومەتی ئیتحادی، یۆنامی، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعش ئامادەبوون.