دژه‌تیرۆری كوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی باتاس کەوتە خوارەوە

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانیدا کەوتە خوارەوەو هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2023، کاتژمێر 12:18ی پاشنیوەڕۆ، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک گوندی باتاسی سەر بە قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

ئه‌م هێرشه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هێرشێكیان تێكشكاندووه‌ كه‌ ویستوویانه‌ هێزه‌كانیان لە بنکەی عەین ئەسەد لە سنووری پارێزگای ئەبنار لە رۆژئاوای ‌عێراق بكه‌نه‌ ئامانج و هێرشه‌كه‌ له‌رێگه‌ی دوو درۆنه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌پشت ئه‌و هێرشه‌ درۆنییه‌وه‌ بوونه‌، رایانگه‌یاندووه‌، تائێستا دیارنییه‌ چی لایه‌نێك له‌پشت ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌وه‌ بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، گروپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ ئامانجگرتنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی له‌شه‌ڕی ئیسرائیلدا