درۆنێک لە هەیبەت سوڵتان ئۆتۆمبێلێک دەکاتە ئامانج

لە چیای هەیبەت سوڵتان لە سنووری قەزای کۆیە، درۆنێک ئۆتۆمبێلێک بەئامانج دەگرێت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیان لەدەستدەدات.

کاتژمێر 11 لە چنارۆکی چیای ھەیبەت سوڵتان لە کۆیە درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی کردۆتە ئامانج و کوژراوێک و سێ بریندار هەن.

شیروان جەلال، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی کۆیە راگەیاند، لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا پیاوێک و سێ ئافرەت هەبوون، لە هێرشە درۆنییەکەدا پیاوەکە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە گیانی لە دەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە و سێ ئافرەتەکەش بە سووکی بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلەکە لە رێگەی گوندی کانی کەند لە بناری چنارۆکی هەیبەت سوڵتان کراوەتە ئامانج و گومان دەکرێت، سەرنشینەکانی دانیشتووی کەمپی مەخموور بوون.