ناوی وه‌رگیراوانی په‌یمانگه‌ی پێشنوێژ و وتارخوێنان ڕاگه‌یه‌نرا

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ناوی وه‌رگیراوانی په‌یمانگه‌ی پێشنوێژ و وتارخوێنان ڕاگه‌یه‌یاند كه‌ بۆ ئه‌مساڵ 41 قوتابی وه‌رگیراون.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕایگه‌یاند: دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی پێشکەشکردنی خوازیاران و گرتنەبەری ڕێنماییەکانی وەرگرتن، ئەمرۆ دووشەم پەیمانگه‌ی کوردستان بۆ پێشنوێژ و وتارخوێنان سەر بە وەزارەته‌كه‌مان ناوی وەرگیراوانی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ڕاگەیاند.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م وەرگیراوان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ماوەی یەک ھەفتەدا پێویستە سەرجەم مامەڵەی وەرگرتن تەواو بکەن .

بۆ ئه‌و قوتابییانه‌شی كه‌ په‌ڵپ ده‌گرن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ (سێشه‌م و چوارشه‌م) له‌به‌رده‌مییان هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ناوی وه‌رگیراوانه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی پێشنوێژ و وتارخوێنان:-