بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە هەندێک کاتدا هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ بوونی تاوە باران کە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری بەهێزتر دەبێت، هەندێک جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت،هەروەها لە ئەنجامی کەمێک خێرایی با، ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک هەیە تا کاتەکانی ئێوارە، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.
کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە 17/10/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نمیچە هەور دەگۆڕێت، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 28 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى