خۆڵ بارین دەستپێدەکات

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ..
ئەمڕۆ یەك شەممە 15- 10- 2023
كەش/ ئاسمان پەڵەهەور ونیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی شەودا خۆڵ بارین دەست پێدەكات بەتایبەت لە باشور و ناوەڕاستی هەرێم و تا سبەی بەیانی بەردەوام دەبێت و مەودای بینین كەم دەبێتەوە. 
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ .
خێرایی با /  ( 10 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 9 – 10 كم دەبێت وە لە كاتی خۆڵ بارین (4-5) كم دەبێت 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە 16- 10- 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواو دەبێت, لە گەڵ ئەگەری بارینی پروشكە باران  لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوری هەرێم.
پلەكانی گەرما /نزم دەبێتەوە بە (4 تا 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرایی با / مام ناوەند دەبێت (10 – 20 )  كم/س 
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 7 – 9 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 27 
سلێمانی : 25
دهۆك : 25
كەركوك : 29
هەڵەبجە : 28
زاخۆ : 28
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 30
بەشی پێشبینی /  15- 10- 2023