دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

وه‌زیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی10ی2023،  عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ و شاندی یاوه‌ری گه‌یشته‌ پایته‌ختی هه‌رێم و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان لێكرا.
سەرچاوەیەک له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌شداری له‌ كۆنفراسی (بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ) ده‌كات، كه‌ كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی (بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان)،  بەڕێوەدەچێت.