فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕوونکردنەوە لەبارەی چەند لێدوانێک دەدات

ئەمڕۆ شەممە 14ـی 10ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چەند لێدوانێک سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە “لە چەند پەیج و دەزگایەکی میدیایی، لێدوانێکی چەواشەکارییانە سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من، بڵاو کراوەتەوە، کە ئامانج لێی لێدانە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری.”

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و ئاماژەی بەوە داوە کە “ئێمە سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە سەرلەبەری ئەو لێدوانانە دوورن لە ڕاستییەوە و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە خەرجکردنی مووچەکەیان و هەر بڕەپارەیەک کە دەچێتە سەر هەژمارە بانکییەکەیان.