سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستان لە شارۆچکەی مەخموور بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە “ئافرەتێکی دانیشتووی کەمپەکە بریندار بوو.”
رزگار مستەفا، قایمقامی مەخموور بە سەرچاوەیەکی راگەیاند، کاژێر 09:30 خوولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 13-10-2023 کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستان لە مەخموور بۆردوومان کرا.
سەبارەت بە زیانەکانی بۆردوومانەکە، قایمقامی مەخموور گوتی، “بەهۆی بۆردوومانەکەوە 4 كه‌س كوژراون كه 3 پیاو و ئافره‌تێكن، هه‌روها چه‌ند كه‌سێكی تریش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و شوێنه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه بۆردومانی كردووه شوێنی چه‌كدارانی گه‌ریلاكانی كه‌مپه‌كه بووه.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه دووه‌مجاره فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان بۆردومانی كه‌مپی مه‌خموور ده‌كه‌ن، رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئه‌نجامی بۆردومانی كهمهپهكه دوو چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران و سێ دیكه‌ش بریندار بوون.