گۆڕانكاری له‌ چه‌ند پۆستێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیسی‌ هه‌ولێر كرا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆرانكارییه‌كی له‌ چه‌ند پۆستێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس له‌ شاری هه‌ولێر كردووه‌ و گۆڕانكارییه‌كانیش به‌ نووسراوێكی فه‌رمی بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.

گۆڕانكارییه‌كان له‌ پێنج پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیس كراون و فه‌رمانی وه‌زارییان بۆ ده‌ر‌كراوه‌ و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ واژووی له‌سه‌ر كردووه‌.

گۆڕانكاری یه‌كه‌م‌: گواستنه‌وه‌ی لیوا دلشاد شێخ سه‌عید محه‌مه‌د له‌ ڕاگرایه‌تی كۆلیژی پۆلیس / هه‌ولێر بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان و دانانی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌.

گۆڕانكاری دووه‌م: گواستنه‌وه‌ی عه‌مید د. ئومێد زرار له‌ پایه‌ی ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سه‌ر میلاكی ڕاگرایه‌تی كۆلیژی پۆلیس / هه‌ولێر و دانانی وه‌ك ڕاگری كۆلیژه‌كه‌.

گۆڕانكاری سێیه‌م: گواستنه‌وه‌ی عه‌مید سیروان صالح خدر داواكاری گشتی له‌ دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سه‌ر میلاكی ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و دانانی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌.

گۆڕانكاری چواره‌م: گواستنه‌وه‌ی عه‌قید ئاژه‌ر نورالدین پیرۆ له‌ میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس / ب. پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان و مۆڵه‌ت پێدان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دانانی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌.

گۆڕانكاری پێنجه‌م: گواستنه‌وه‌ی مقه‌ده‌م ڕێبوار جه‌میل سلێمان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان و مۆڵه‌ت پێدان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ پایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ