لە سلێمانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن سەبارەت بە گرفتەكانی وەرگێڕان، لە كوردستاندا كۆڕێكی بەڕێوەبرد
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نوسەران ، مامۆستایانی زانكۆ ، رۆشنبیران، چالاكوان و ئەدیبان، كۆڕێكی گفتوگۆ ئامێزی بەناونیشانی “وەرگێڕان و چەند سەرنجێك دەربارەی گرفتەكانی لە كوردستان” بۆ نوسەر و وەرگێڕ هەڵكەوت عەبدوڵا بەڕێوەچوو كە بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ك سازیكردبوو.
هەڵكەوت عەبدوڵا تیشكی خستە سەر ژیان و ئەزموونی خۆی لە بواری نوسین و وەرگێڕان، پاشان كورتەباسێكی تیۆری لەبارەی پرۆسەی وەرگێڕان پێشكەشكرد.
ئاماژەی بەوەداشكرد لە دوای ڕاپەڕینەوە پرۆسەی وەرگێڕان لە كوردستان گەشەكردنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە بە تایبەت لە رووی چەندایەتییەوە، بەڵام لە رووی چۆنیەتییەوە لە هەمان ئاستدا نییە.
كۆڕەكە به گفتوگۆ و چهندین پرسیار و سهرنجی ئامادهبووان دەوڵەمەندكرا.
١٠ـی تشرینی یهكهمی٢٠٢٣