سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

یەکەی نیشتەجێبوون دابەشی سەر فەرمانبەران و هاووڵاتییان دەکرێت

قایمقامیه‌تی قه‌زای كفری ئاگادارییه‌كی بو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاگاداری فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دەتوانن لە ڕێگای پڕكردنەوەی فۆڕمێك بە شێوەی ئۆنلاێن سودمەند بن لە وەرگرتنی (٣٦) یەكەی نیشتەجێ بوون لە شێوازی شوقە…
‎ئەو بەڵگەنامانەی پێویستن بریتین لە:
‎١-جنسیە یان كارتی نیشتیمانی سەرۆك خێزان و منداڵەكان.
‎٢-جنسیە عێراقی سەرۆك خێزان
‎٣-كارتی زانیاری
‎٤-فۆڕمی خۆراك
‎٥-گرێبەستی هاوسەرگیری(عقد زەواج)
‎٦-پێناسەی فەرمانبەر+كۆدی بایۆمەتری ئەگەر فەرمانبەر بێت
‎٧-پێناسەی خەنەنشینی+كۆدی بایۆمەتری ئەگەر خانەنشین بێت
‎٨-ئەگەر خاوەن پێداویستی تایبەتە (كەمئەندام) زانیاری دەربارەی جۆری (كەمئەندام) و(ڕێژەی كەمئەندام)
‎٩-ئەگەر هاوسەرەكەی فەرمانبەرە (پێناسەكەی+كۆدی بایۆمەتری)
‎١٠-ناوی سیانی موختار +ژمارەی مۆبایلی موختار..

لینكی پڕكردنەوەی فۆڕم:
https://kamdaramet.com