کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزەانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ..
ئەمڕۆ سێ شەممە 10- 10- 2023
كەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, لە سەر ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێ كاتدا نمە باران دەبێت, ناوچە شاخاویەكانی سنووری پارێزگای دهۆك باران بارین زیاتر دەبێت, سەنتەری پاریزگاكان ئەگەری نمە بارانی هەیە, لە كاتی باران ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقەشی هەیە, كاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەسەر ناوچەكەمان تا بەرەبەیان دەمێنێتەوە. 
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2 تا 4) بە بەراوورد لە تۆماركراوی دوێنێ .
خێرایی با / مام ناوەند دەبێت ( 05 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 – 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 11- 10- 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی, ئەگەری پروشكە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاویەكان هەیە لە كاتەكانی بەیانی زوودا.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە(١ تا ٢) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرایی با / مام ناوەند دەبێت ( 05 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 – 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30 
سلێمانی : 30
دهۆك : 28
كەركوك : 32
هەڵەبجە : 31
زاخۆ : 29
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 35
بەشی پێشبینی /  10- 10- 2023