دوایین بڕی چەکی شایستەی دارایی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە 09ـی 10ـی 2023 نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەکی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 گەیشتە هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: سلێمانی بڕی 77 ملیار و 374 ملیۆن دینار، هەولێر 51 ملیار و 186 ملیۆن و 681 هەزار، دهۆکیش 38 ملیار و 963 ملیۆن و 509 هەزار بۆ تەرخانکراون.

ئەوەشی خستەڕوو کە پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لەڕێگەی سایلۆکان بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمی جوتیاران بە سایلۆکان.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ئەو بڕەپارەیە دوابڕی پارەی جوتیارانە بۆ ساڵی 2023