هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ پاسپۆرته‌ نوێیه‌كه‌ ده‌ربهێنن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بۆ هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ پاسپۆرتی نوێیه‌كه‌ی عێراق له‌ جۆری (A) ده‌ربهێنن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ به‌یانی رۆژی سێشه‌م ڕێكه‌وتی 10/10/2023 له‌ نووسینگه‌ی (2)ی پاسپۆرتی هه‌ولێر و نووسینگه‌كانی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگه‌ی پاسپۆرتی كۆیه‌ له‌ كاتی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرت له‌ جۆری (A) سیسته‌می كۆن له‌ شێوازی پاره‌دان ده‌گۆڕێت.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: شێوازی پاره‌دانه‌كه‌ ده‌بێته‌ پاره‌دانی كارتی بانكی (ماسته‌ر كارد یان ڤیزا كارد).

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژانی داهاتوو سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی پاسپۆرت له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌مانشێوه‌ كاری پێ ده‌كرێت.