هەولێر : هەفتەیی دبلۆماسییەتی کوردی بەرێوەچوو

ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 8/10/2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەفین دزەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر عەلی دۆلەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا، دکتۆر جوتیار عادل بەرپرسی دەزگای میدیاو زانیاری حکومەت و دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆو قوتابیان. سیمناری هەفتەی دیبلۆماسی کوردی لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەددین بەرێوەچوو…
ئەوانەی سیمیناریان پێشکەشکرد بە گشتی تیشکیان خستە سەر چەمکی دبلۆماسییەت و پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان، هاوکات چەندین نمونەی زیندویان لەبارەى چۆنیەتى بەرەوپێشبردنى پەیوەندی دبلۆماسی و گیروگرفتەکانى کاری دبلۆماسی و چونیەتی چارەسەکردنیان خستە روو، لەهەمانکاتدا ئاماژەیان بەچارەسەرکردنى کۆمەڵێک قەیرانی دبلۆماسیدا، کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە و، بە ئەزموونی ئەمرۆ لەکاری دبلۆماسیدا دەتوانرێ چارەسەر بکرێن.
بە گشتی ئەوەیان دووپاتکردەوە سەرەڕای ھەموو ئەو نەھامەتیانەی بەسەر گەلی کوردا ھاتووە، قەوارەی سیاسیی و دبلۆماسی گەلی کوردستان فراوانی بە خۆیەوە دەبینێ کە ئەم جۆرە پێشکەوتنەش سەرلەنوێ ئومێدی بۆ گەلی کوردستان زیندوو کردەوە بۆ ھەنگاونان بەرەو ئامانجی باڵاتر.