پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ هوانه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ پارچه‌ی‌ ئۆتۆمبێلیان دزیوه‌و له‌ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ سه‌یدسادق فرۆشتویانه‌ته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 8ی10ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گومانیان له‌دوو تۆمه‌تبار كرد کە چه‌ندین پارچه‌ی‌ ئۆتۆمبێلیان پێیه‌و هه‌وڵی‌ ساغكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ده‌ن،  هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو چاودێرییان خسته‌ سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك‌و چه‌ندین پارچه‌ی‌ ئۆتۆمبێلدا.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌، تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ كه‌ له‌ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ هوانه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ پارچه‌ی‌ ئۆتۆمبێلیان دزیوه‌و له‌ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ سه‌یدسادق فرۆشتویانه‌ته‌وه‌.
له‌ كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌، له‌ ئێستادا تۆمه‌تباران (هـ، خ) و (ئـ، ع) بەبڕیاری دادوەرو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.