لەمیانی بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە ئەنقەرە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی پێشوازیی لە شاندێکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) لە ئەنقەرە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی، لەگەڵ شاندێکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆبووەوە و بەپێی لێدوانێکی ئەندامێکی شاندەکە بۆ کوردستان24، ئەردۆغان رایگەیاندووە، لە نزیکترین کاتدا سەردانی هەولێر و بەغدا دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فەرمیی تورکیا، شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، جەعفەر ئیمنیکی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەڵاحەددین محەممەد بەهائەددین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، هیمداد سەباح، پەرلەمانتاری پێشووی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان پێکهاتبوون.
هاوکات لایەنی عێراقی بریتیبوون لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سابت محهممهد عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە ، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی و چەند کەسایەتییەکی دیکە پێکهاتبوون.
بەگوێرەی هەواڵەکان لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکان و پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە، هەروەها بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنییهوه به سهرۆكی ئاكپارتی، لەلایەن شاندەکەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە، پیرۆزبایی له رەجەب تەیب ئەردۆغان کرا.
رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا پشتگیریی خۆی بۆ عێراق راگهیاند و جهختیی كردهوه له نزیكترین كاتدا سهردانی بهغدا و ههولێر دهكات.
هیمداد سهباح پهرلهمانتاری پێشووی پهرلهمانی كوردستان له فراكسیۆنی بهرهی توركمانی رایگهیاند، ئهردۆغان جهخت لهسهر گرنگی ههماههنگی نێوان عێراق و توركیای كردهوه.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023)، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە شاری ئەنقەرە، چوارەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و جارێکی دیکە بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێدرایەوە.