لاهور شێخ جەنگی، پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی تیرۆکردنی عەقید هاوکار جاف بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دەبێت پیلانداڕێژەر و بکەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
لە پەیامی لاهور شێخ جەنگی هاتووە: “لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید (عەقید هاوکار جاف)، سەری رێز و نەوازش بۆ ئەو شەهیدە قارەمانە دادەنەوێنم، شەهید هاوکار ئەفسەرێکی لێهاتوو بوو، نموونەی ئازایەتی و دڵسۆزیی و خزمەتکردن بوو لە کارەکەیدا، بە داخەوە ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن چەند کەسێکی نامەردەوە زۆر بێویژدان و بێڕەحمانە بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانییەوە شەهید کرا”.
راشیگەیاند: “بۆ ئاسوودەکردنی رۆحی شەهید هاوکار ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە دەبێت پیلانداڕێژەر و بکەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن”.
رۆژی 7/10/2022، لە رێگەی بۆمبێکی لکێنراو، عەقید هاوکار جاف ئەفسەر لە هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردسیان لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر کرایە ئامانج و شەهید کرا،و چەند کەسێکی خێزانەکەشی برینداربوون. لە 4ی حوزەیرانی 2023 دادگا سزای لە سێدارەدانی بۆ شەش تاوانباری شەهیدکردنی دەرکرد، بەڵام بەهۆی رێگرییەکانی لایەنێکی سیاسیی تائێستا تۆمەتبارانی ئەو کەیسە نەچوونەتە بەردەم دادوەر.