ئەمڕۆ شەممە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی کردبوو.
لەو دیدارەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەرمینیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە کوردستان کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست.
لەلای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریکردنیان لە ماوەی کارکردنیدا.