سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

شاندێكی باڵای پارتی به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌كات

شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ ئه‌نقه‌ڕه‌ ده‌كات. 
لەسەر بانگھێشتی فەرمی پارتی داد و گەشەپێدان،  شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سیداد بارزانی نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی و ئەندامێتی جەعفەر ئیمنکی و ھۆشیار سیوەیلی و د. عه‌بدولسه‌لام رەشید ئیسماعیل  بەشداری لە کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەدا دەکەن کە ئەمرۆ7ی10ی2023 لە ئەنقەرە رێکدەخرێت. 
شایانی باسە پارتی داد و گەشەپێدان کە لە سالی 2001 دامەزراوە ھەر سێ سال جارێک کۆنگرەی ئاسایی و بە پێی پێویستیش کۆنگرەی نائاسایی دەبەستن. 
ئەم کۆنگرەیە چوارەمین کۆنگرەی نا ئاسایی پارتەکەیە و ئامادەکارییە بۆ ھەڵبژاردنە نێوخۆییەکان لە تورکیادا کە بریارە لە مانگی ئازاری ساڵی داھاتوو لەو وڵاتەدا ئەنجامبدرێت.