وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ مامۆستایان: ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ تێده‌په‌ڕێنین

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مامۆستایان و مامۆستایانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پشتیوان به‌خوا و ئیراده‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ تێده‌په‌ڕێنین.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “ئەمڕۆ 5ی 10 ڕۆژی جیھانی مامۆستایان و سبەی 6ی 10 ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانە، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە مامۆستایان، بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی ھەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایان بکەین کە بەردەوامی دەدەنە پرۆسەی پێگەیاندن و پەروەردەکردنی قوتابیان”.

ڕاشیگه‌یاند “لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە بە پێویستی دەزانین سوپاسی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکەین کە بە بەردەوامی و گەشەپێدان بە خوێندنی کوردی لەو ناوچانە پارێزگاری لە ناسنامەی کوردستانی بوون دەکەن” .

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستان لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و پشتیوان بەخوای گەورە و ئیرادەی بەرزی نیشتیمانپەروەران ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن” .

له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دووبارە په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستایان كرد له‌ ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان و جیهان