کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 4ی10ی2023، له ئه‌نجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، باران بارین لەسەر ناوچەشاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان بەئاستی جیا جیا دەبێت لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی ڕاپەرین ئاستی بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێ کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت لەشەودا کەشەکە جێگیر دەبێت .
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی پێنجشه‌م 5ی10ی2023، ئاسمانی به‌گشتی له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بێتوه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى
دهۆک: 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
سۆران: 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 33 پلەى سیلیزى.