له‌ هه‌ولێر شه‌قامی كۆڕنیش سه‌وز ده‌كرێت

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ سێشەم دەست کرا بە هەڵمەتێکی فراوانی سەوزکردنی شەقامی کۆڕنیش بە چاندنی (1600) دار لەجۆری کالبتۆز.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە سەرۆکایەتی شاروانی هەولێر لە ڕێگه‌ی تیمەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆی سروشتی لە کەندی کۆڕنیش ئەنجامدابوو بۆ پاراستن لە زیانی لافاو و هاتنی وەرزی زستان.

شاره‌وانی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هەڵمەتەكه‌ بەردەوامی دەبێت تاوەکو تەواوی شەقامەکە ڕێژەیەکی زۆر سەوزایی بەخۆیەوە دەبینێت .