کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 3ی10ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ورده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری پروشكه باران و هه‌وره تریشقه هه‌یه.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما 1 تا 2 پله به‌رزده‌بێته‌وه، ته‌نها لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکان نەبێ کە یەک پلە نزم دەبێتەوە .
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی چوارشه‌م 4ی10ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان به گشتی له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ورده‌بێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکە ی پچرپچریش هەیە لە ناوچە جیا جیا و ئەگەرى بارانى مام ناوەند و هەورە تریشقەش هەیە لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم.
وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه، پله‌كانی گه‌رما 1 تا 2 پله نزم ده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى
دهۆک: 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران:26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى.