بە‌شە‌خۆراكی مانگانە‌ دابە‌شدە‌كرێت

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانی راگەیاند: “پرۆسەى دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان بەردەوامە و تا ئێستا حەوت بەشە خۆراک دابەش کراوە، ئێستا خەریکین هەشتەم بەشەخۆراک بۆ ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکەین.”

لەبارەى کەرەستە خۆراکییەکانەوە وتیشی: “بریتین لە شەکر، برنج، زەیت، دۆشاوى تەماتە، پاقلەمانەییەکان وەکوو نیسک و لەتکەنۆک؛ دابەشکردنی حەوتەمین بەشەئاردیش دەستی پێ کردووە.”

نەوزاد شێخ کامیل، وتیشی: “خۆراکی زۆر لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەن و پرۆسەى دابەشکردنیان بەسەر هاووڵاتییاندا بەردەوام دەبێت.”