هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ھەڵەبجە و نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان، ڕانیە و چەمچەماڵ ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: “ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی جۆری A بکەن، ئەوا پێویستە بۆ پێدانی ڕسووماتی پاسپۆرتەکەیان کارتی بانکییان هەبێت.”

ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “ئێستا خەریکی دانانی ئامێری ئەلیکترۆنیی خوێندنەوەی کارتی بانکیین، بەمەبەستی گۆڕینی سیستەمی پێدانی پارە لە شێوەی کاشەوە بۆ کارتی بانکی.”

بەرێوەبەرایەتییەكە ئاشكراشی كردووە، كە پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی مامەڵەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان ھەیە لەو بەڕێوەبەرایەتیی و نووسینگانەكانی ھەڵەبجە و گەرمیان، ڕانیە و چەمچەماڵ ئاگاداربن، پێش وەختە کارتی بانکیان پێ بێت بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.