باران بارین دەستپێدەکات

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشی هەرێمی کوردستان ناسەقامگیر دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 2/10/2023، ئاسمان لەنێوان  هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری  بروسکە و تاوە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک  هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان. پلەی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچە شاخاوییەکان نەبێ نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (3-4) بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ  .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی سێشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکە ی پچرپچر هەیە لە ناوچە جیا جیا کان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  29 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى

دهۆک: 25  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 34 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى

سۆران:  27  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  34  پلەى سیلیزى

پێشتر کەشناسی پێشبینی کردبوو، کاریگەرى کەشێکى تاڕادەیەک ناسەقامگیر بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە، پلەى گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات و ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت و ئەگەرى  بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێکى کەم و لە ناکاو هەیە و ئەگەرى زیادبوونى خێراى باش هەیە لەم لە هەندێک کاتدا.