ئه‌و بریندارانه‌ی ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانییه كه بڕیاره بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كرێن، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆڕتی پارێزگای هه‌ولێره‌وه به كه‌متر له 24 كاتژمێر پاسپۆرتیان بۆ ده‌رهێنرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆڕتی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەفسەر و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر راسپێردران بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ برینداران و کەسوکاری بریندارانی کارەساتی حەمدانییە.
بڵاویشی كرده‌وه: لە ماوەیەکی پێوانەییدا و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر توانرا مامەڵەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ بریندار و كه‌سوكاره‌كانیان تەواو بكرێ و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات.
شه‌وی پێنجشه‌می ڕابردوو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا له شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی.به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق سه‌باره‌ت به قوربانییانی ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانییه ئه‌وه‌یه كه زیاتر له 107 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها زیاتر له 150 كه‌سی تریش بریندار بوون.