کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

تا سێ رۆژی داھاتوو كەشی ناوچەكە لەژێر كاریگەری ناسەقامگیری دەەمێنێتەوە و ناوبەناو لەھەندێ كات و شوێندا ھەور چڕ دەبێتەوە باران بەرێژەی جیاواز دەبارێت .
ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە ئەنجامی ھاتنی شێی زیاتر لەدەریای ناوەراست و دروستبوونی حاڵەتێكی ناسەقامگیری بەرگەھەوا بەتایبەت لەسەر ناوچەكانی باكوری ھەرێم سبەی دووشەمە 2-10-2023 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەھەندێك كات و شوێندا .
هەروەها دەڵێت: لە ناوچەكانی باكوری ھەرێم ھەر لە سنوری پارێزگای دھۆك و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر زۆربەی كاتەكان ئاسمان ھەوری تەواو ئەبێت و ئەگەری تاوە بارانی پچڕ پچڕ ئەبێت كە لەھەندێ ناوچەدا تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسكەش بەدیاری نەكراوی چالاك ئەبێت و بەجیاوازی ناوچەكان ئەگەری بارینی 3 تا 10 ملیممەتر باران ئەبێت .
دەشڵێت: پلەكانی گەرما لەناوچەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر و ناوچە شاخاوییەكانی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبێتەوە و لەناوچەكانی دیكەی ھەرێم تا رادەیەك بەجێگیری ئەمێنێتەوە ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25كم/س ئاراستەی با بەگوێرەی كات لە گۆڕاندا ئەبێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،تا سێ رۆژی داھاتوو كەشی ناوچەكە لەژێر كاریگەری ئەم ناسەقامگیرییەدا دەەمێنێتەوە و ناوبەناو لەھەندێ كات و شوێندا ھەور چڕ دەبێتەوە باران بەرێژەی جیاواز دەبارێت .

هاوكات بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كاریگەری كەشێكی تا ڕادەیەك ناسەقامگیر بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەسەر ناوچەكەمان دەمێنێتەوە پلەكانی گەرما-ش بە تایبەت نزمترین پلەكانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەكات .ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەكان هەندێ هەوری تەواو دەبێت . ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێكی كەم و لە ناكاو هەیە و ئەگەری زیادبوونی خێرایی با لە هەندێ كاتدا هەیە .
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو..
ئەمڕۆ یەك شەممە 1– 10- 2023
كەش/ئاسمان نیمچە هەور و كەمێك بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ دەبێت لە هەندێ كاتدا بە تایبەت لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای كەركووك و ئیدارەی گەرمیان .وە هەندێ كات خێرای با زیاد دەكات .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 2– 10- 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی ناوچە شاخاوییەكان ئاستی هەوری زیاتر دەبێت سنووری پارێزگای دهۆك هەندێ كات ئەگەری نمە بارانی كەمی دەبێت وە لەسەر ناوچە شاخاویەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەڕین پروشكە بارانی دەبێت .ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێكی كورتخایەن هەیە لەسەر هەندێ ناوچە .ماوەی ئەو كاریگەریە لە كاتەكانی ئێوارە كۆتای دێت
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت , لە هەندێك كاتدا كەمێك چالاكتر دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە 1تا 2 پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆك : 29 پلەی سیلیزی
كەركوك : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 1- 10 – 2023