هێزەکانی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاووڵاتییەکی دابوو، بەهۆیەوە گیانی لەدەست دابوو و پاشان هەڵاتبوو.
ئەمڕۆ شەممە 30ـی 09ـی 2023 هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان ڕاگەیاند، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار(م. خ. پ) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی ئەوەی بەئۆتۆمبێلەکەی لە شەقامی (هەولێر- پیرمام) لە هاووڵاتیی (خزر حەسوون عەلی) دا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و دواتر هەڵهاتبوو.