سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریندارەکانی رووداوەکەی قەزای حەمدانییە لە نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی لە هەولێر بەسەردەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە (30ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریندارانی رووداوەکەی قەزای حەمدانییەی لە نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی هەولێر بەسەر کردەوە.
لەمیانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەی بۆ برینداران خواست و جارێکی دیکە پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکییەکان و چارەسەرکردنی بریندارەکان.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە بریندارانی رایگەیاند، “ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ چارسەرکردنتان ئەنجامی دەدەین”.
عەممار نەجمەددین، نێردراوی کوردستان24، رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان هەموو نەخۆشەکانی بەسەر کردەوە و جەختی لەوەشکردەوە هەرچی پێویستە لە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە نەخۆشەکان بکرێت.
نێردراوی کوردستان24، ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە میانەی سەردانەکەیدا سوپاسی کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکەی کرد و وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ چرکاندن.
عەممار نەجمەددین، باسی لەوەشکرد، دواتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەوێت بۆ پرسەی قوربانییان کە لە قەزای عەنکاوە بەڕێوەدەچێت.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو “هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبوڵانسیان نارد.”
لەلایەن خۆیەوە، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.